له سه‌حه‌ردا، ڕۆژووگر بۆ خواردنی پاروویه‌ك نان و قومه ئاوێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ، به‌ڵام پێویسته ئه‌م (نان و ئاوه) ــ هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه ــ بیباته سه‌ر خوانێكی ڕۆحیی و ئاسمانیش، پارشێو وه‌ك چۆن وزه‌یه‌كی جه‌سته‌یی ده‌به‌خشێ، ده‌بێ وزه‌یه‌كی ڕۆحیش بدا به ڕۆژووگر.
شه‌معی دینت بیمی خامۆشیی نیه
تا حه‌شر بادی موخالیف لێیبدا
سالم (نوور)
له قوڕئان‌دا فه‌زایه‌كی سه‌رنجڕاكێش و سه‌رسامكه‌ره و... ده‌یان پرسیار ده‌وروژێنێت، ئه‌و هه‌موو حزووره‌ی (نوور) له قوڕئان‌دا بۆچی؟ خوداوه‌ند سه‌رچاوه‌ی ڕۆشنایی ئاسمانه‌كان و زه‌مین و... (نوور)ی ئه‌زه‌لیی ئیمان و هیدایه‌ته به‌ره‌و نووری ئه‌به‌دییه‌ت، په‌یامه‌كان و په‌یامبه‌رانیشی(سه‌لامی خوایان لێ بێ) له چه‌ندین ئایه‌تدا باسی (نوور)یان له‌گه‌ڵدا هاتووه. وه‌ك چۆن (ڕۆشنایی) سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ژیانی (ماددیی و دنیاییه)، ڕۆشنایی ژیانی (ئیمانیی و ڕۆحی)ش له خۆری ناوه‌جوانه‌كانی په‌روه‌ردگار و له قوڕئانه‌وه‌یه.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل